رووداو - تەندروستی
راگری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو قوتابیی زۆریان بۆ هاتووە و دەڵێت: ''ئەمساڵ نزیکەی 200 قوتابیی وەرگیراومان بۆ هاتووە کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاترە''.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2024 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هونەر کەمال گەردی، راگری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە رووداوی راگەیاند، پێشبینیان دەکرد کە 150 قوتابی وەربگیرێن، بەڵام ئێستا نزیکەی 200 قوتابی وەرگیراون.
بە گوتەی د. هونەر گەردی، زۆربوونی ژمارەی قوتابییانی وەرگیراو کوالێتیی پڕۆسەی خوێندن کەمدەکاتەوە، دەڵێت: ''بە هۆی قەیرانی داراییەوە، ژمارەی مامۆستایان و هۆڵەکانی خوێندنیان سنووردارە''.
تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە پارەی قوتابییانی پاراڕێڵی کۆلێژەکە وەکو خۆی ناگەڕێتەوە بۆ راگرایەتی.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی، ژمارەی دەرچووانی ساڵانی 2015 بۆ 2016 تاوەکو دەرچووانی ساڵانی 2023 بۆ 2024 نزیکەی 880 دەرچوویان هەبووە، هاوکات لە دهۆک لەماوەی هەشت ساڵدا 464 دەرچوو و لە سلێمانیش 860 دەرچوو هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ