لە هەولێر هەڵمەتی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بۆ هۆشیاریی تەندروستی دەستیپێکرد

19-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە بە ئامادەبوونی نزیکەی 500 ئەندامی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی.
کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە بە ئامادەبوونی نزیکەی 500 ئەندامی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

هەڵمەتی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی دەستیپێکرد، نزیکەی 500 ئەندام بەشدارییان لەم چالاکییە کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسانی بەساڵاچوو لە هەولێر.
 
نزیکەی 500 ئەندامی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی کە لە خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکیی پایتەخت پێکهاتبوون چالاکییەکی مەیدانییان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسانی بەساڵاچوو کرد.
 
سۆلین محەممەد، خوێندکاری بەشێکی پزیشکییە لە پەیمانگەی پایتەخت و گوتی، وەکو خوێندکارێکی پزیشکی حەزم لێبوو سەردانی دکتۆر ئاراس بکەم، قسەی لەگەڵ بکەم و منیش بەشدارم بم لە پڕۆژەکان و یارمەتی خەڵک بدەین . 
 
زیاتر لە 25 هەزار زانیاری لەبارەی چوار بابەتی جیاواز پرینتکران و دراونەتە خەڵکی، بابەتەکان ئەمانەن: شیرپێدان، شەکرەی خوێن، بەرزەپەستانی خوێن و فریاگوزاریی سەرەتایی.
 
بەڵێن جەمیل، بەشداربووە لە پڕۆژەکە و دەڵێت: ''پڕۆژەکان کاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر خەڵک، ئێمە وەک خوێندکارانی پەیمانگەی پایتەخت پڕۆژەکەمان کرد''.
 
پڕۆژەکە لە گەڕەکە کەمداهاتەکانی هەولێر جێبەجێ کرا و سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە پەیمانگەی پایتەخت گوتی، خەڵک پێویستیان بە هۆشیاریی تەندروستیی زیاتر هەیە.
 
لە کاتی گەڕان بەسەر ماڵەکاندا، چوار کەسی بەساڵاچوو دەستنیشانکران کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبوو و دەرمانیان بۆ دابینکرا.
 
ئامانج لە پڕۆژەکانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستی، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیی کۆمەڵگەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.