هۆشداری دەدرێت لە مەترسیی پیسبوونی هەوا لەسەر دەرکەوتنی ئۆتیزم

19-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل دەریدەخات، کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا دەشێت هۆکاربن بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزم.
 
توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن، پیسبوونی هەوا کاریگەریی لاوەکیی لەسەر دەمارەخانەکان دەبێت، بەمەش ناڕێکییە مێشکی و دەمارییەکان زیاددەکەن وەکو ئۆتیزم بەتایبەت لە منداڵانی تازەلەدایکبوو.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم کرا و دەرکەوت، مەترسیدارترین ئەو مادانەی کە دەشێت هۆکاربن بۆ زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزم، تەنۆلکە بچووکەکانی PM2.5 و PM10ـن، چونکە ئەوانە بە ئاسانی لەڕێگەی هەناسەدانەوە دەچنە نێو جەستە و تێکەڵ بە سووڕی خوێن دەبن {هەوای هەرێمی کوردستان ئەم تەنۆلکانەی تێدایە}.
 
د. هەیسەم ئەمال، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''پێویستە منداڵی تازەلەدایکبوو ژینگەیەکی خاوێنی بۆ فەراهم بکرێت، چونکە لە قۆناخێکی هەستیاری گەشەکردنی ئەندامەکانیەتی''.
 
تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، ئەو دەنکۆڵە هەرە وردانەن کە لە هەوای پیسبووی شارەکاندا هەن و تیرەیان کەمتر لە 2.5 مایکرۆ مەترە و لە زانستدا بە PM 2.5 ناسراون. زیاتر لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان و سووتاندنی دارەوە دەردەچن.
 
ئەم تەنۆلکانە کورتخایەن و درێژخایەن دەکرێت بچنە جەستەوە و تێکەڵ بە سووڕی خوێن ببن و ببنەهۆی؛
 
- هەوکردنی سییەکان 
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن 
- لەبارچوونی منداڵ  
- پێنەگەیشتنی سییەکانی کۆرپە 
- هەستیاری 
- لاوازبوونی توانای سێکسی 
- نەخۆشییەکانی گورچیلە 
- نەخۆشییەکانی جگەر  
- مردنی لەناکاو  
- شێرپەنجە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.