لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی: یاریە ئەلیکترۆنییەکان توانا هزرییەکانی مێشک باشتردەکەن

رووداو - تەندروستی 

لێکۆڵینەوەیەک لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، یارییە ئەلیکترۆنییەکان توانا هزرییەکانی مێشک باشتردەکەن.
 
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی رۆژئاوا لە کەنەدا لەسەر دوو هەزار کەس کرا و سوودێکی بەرچاوی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەخاتەڕوو بەوەی کە ئەوانەی هەفتانە سێ کاژێر یارییە ئەلیکترۆنییەکانیان کردبوو، دەروونیان باشتر و بیرکردنەوەیان چالاکترانە بوو، بەراورد بەوانەی هیچ کاتێکی هەفتەکە یاری ناکەن.
 
ئادریان ئۆون، یەکێک لە توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: ''هەرچەندە چالاکیی جەستەیی پەیوەندیی بە باشتربوونی دەروون و مێشکەوە هەیە، بەڵام دەکرێت یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش ئەم کاریگەرییەیان هەبێت''، بەڵام ئەوەش باسدەکات کە دەبێت بۆ ماوەیەکی سنووردارکراو بکرێن.
 
بە گوتەی ئادریان ئۆون، بەشداربووان یەک جۆر یاریی دیاریکراویان کردووە، تەنانەت بووەتەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی خەمباریشیان.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی شاشەکان دەکرێت لەنێو منداڵاندا و پسپۆڕێک نهێنییەک ئاشکرادەکات؛