رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا لەبارەی خەمباربوون و هەستکردن بە بێزاری لە کاتی خۆرئاوابوون دەریدەخات، ترس و دڵەڕاوکێ لە خەوتن هۆکارەکانن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆڵۆڕادۆ بۆوڵدەر لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، خۆرئاوابوون بۆ بەشێکی زۆری بەشداربووانی توێژینەوەکە هێمای تاریکی و دڵەڕاوکێیە، بەشێکی هۆکارەکانیش بۆ کەمبوونەوەی چالاکییەکانی رۆژ و ترس لە خەوتن دەگەڕێننەوە.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە کۆبوونەوەی گوشاری دەروونی لە دوای کارکردن دەکرێت هۆکار بێت بۆ ئەوەی لە ئێواران هەستی نائومێدی و دڵەڕاوکێ زیادببێت، هەر بۆیە پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن کە وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە لەو کاتەدا بکرێن.
بەپێی مایۆکلینیک، لێکەوتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛
- خەمخواردن و نەبوونی مەزاج
- هەستکردن بە بێ هیوایی
- هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود
لێکەوتەکانی خەمۆکی لەسەر جەستە؛
- قسەکردن و جووڵەکردن زۆر بە هێواشی بەراورد بە پێشتر
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- قەبزی
- تێکچوونی خەو
- نەمانی ئارەزووی سێکسی
لێکەوتەکانی خەمۆکی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی؛
- کەمیی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی
- پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکان
- قورسی لە کارکردن و ژیانی رۆژانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ