پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی: مادەی کحول، ئەسیتۆن، فاست و ترشی لیمۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر لاوازدەکەن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی و جێپەنجەی DNA ئاشکرای دەکات، بۆ باشترخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە ئامێرەکانی دەنگدان، پێشوەختە شێدارکەرەوەی دەستەکان بەکاربێت و نابێت لەکاتی دەنگدان دەست پیس، تەڕ و چەور بێت.
 
پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی بە رووداوی راگەیاند، دەشێت بە هەمیشەیی {سووتان و برین} و بۆ ماوەیەکی کاتیش {بەکارهێنانی چەند مادەیەکی کیمیایی زیانبەخش} پەنجەمۆر لابچێت و نەمێنێت. 
 
بە گوتەی پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پەنجەمۆر یاخود جێپەنجەی DNA بە 'کحول، ئەسیتۆن، فاست و ترشی لیمۆ' کاڵدەبێتەوە و بە کاتی لادەچێت. هەر بۆیە رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، پێش دەنگدان ئەو مادانە بەکارنەهێنن.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە دەڵێت: ''پاکژکەرەوەی دەستەکانیش مادەی کحولیان تێدایە نابێت بەکاربێن، چونکە خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەلایەن ئامێرەکانی دەنگدانەوە لاوازدەکات''.
 
هۆکارێکی دیکەش بۆ نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر باسدەکات کە وشکبوونەوەی دەستەکانە بەهۆی بەکارهێنانی مادە پاککەرەوەکان وەکو فاست.
 
لە کۆتاییشدا گوتی، ''هەڵەیە پەنجە بە دیواردا بێت بۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر، چونکە ئەوە خەتەکانی پەنجەمۆرەکە دەسڕێتەوە و ناڕێکییان دەکات کە نەنانسرێنەوە''.
 
بەشێک لە دەنگدەران کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان لە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ دروستبوو و بەهۆیەوە لە هەندێک بنکە وازاندراوە کە پەنجە خستنە نێو لیمۆ و پەتاتە پەنجەمۆرەکە روونتردەکات و ئاسان دەخوێندرێتەوە، بەڵام پسپۆڕێکی پێست بە رووداوی راگەیاند، ئەوە سوودی نییە و هەستیاری زیاددەکات. {بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لێرە بکە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتاتە بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاردێت. وێنە: رووداو

پسپۆڕێکی پێست: هەڵەیە لیمۆ و پەتاتە بۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاربێن

د. شاخەوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی ئەو کەسانەی ئامێرەکانی دەنگدان پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە دەڵێت، هۆکارەکەی دەشێت ئەکزیما و وشکبوونەوەی پێست بێت کە خەتەکانی پێست خراپدەکات.