پسپۆڕێکی پێست: هەڵەیە لیمۆ و پەتاتە بۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاربێن

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
پەتاتە بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاردێت. وێنە: رووداو
پەتاتە بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاردێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەشێک لە دەنگدەران کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان لە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ دروستبوو و بەهۆیەوە لە هەندێک بنکە وازاندراوە کە پەنجە خستنە نێو لیمۆ و پەتاتە پەنجەمۆرەکە روونتردەکات و ئاسان دەخوێندرێتەوە، بەڵام پسپۆڕێکی پێست بە رووداوی راگەیاند، ئەوە سوودی نییە و هەستیاری زیاددەکات.
 
د. شاخەوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی ئەو کەسانەی ئامێرەکانی دەنگدان پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە دەڵێت، هۆکارەکەی دەشێت ئەکزیما و وشکبوونەوەی پێست بێت کە خەتەکانی پێست خراپدەکات.
 
هاوکات د، شاخەوان محەممەد ئەم هۆکارانەی دیکەشی بۆ نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر روونکردەوە؛
 
- نەخۆشیی سەدەف
- زۆربەکارهێنانی دەستەکان لە کاری قورس
- ئارەقکردنەوە
- بەساڵداچوون
 
هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات، نەخۆشیی شەکرە نابێتەهۆی لاوازیی خوێندنەوەی پەنجەمۆر، بەڵام ئەوانەی نەخۆشییەکەیان هەیە وشکبوونەوەی جەستەیان زۆر دەبێت، بەمەش ئەگەری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەکە زیاددەبێت.
 
هەر بۆیە رێنوێنیی دەداتە هاونیشتمانییان کە پێش دەنگدان ئاوی زۆر بخۆنەوە و چارەسەری ئەکزیما و سەدەف وەربگرن، هاوکات دەستیان وشکبکەنەوە لە ئارەقکردنەوە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، پێویستە تەنیا شێدارکەرەوە بەکاربێت بۆ ئەوەی خەتەکانی پەنجەمۆر باشتردەربکەون و ئامێرەکانیش باشتر بیخوێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک پەنجەی خستووەتە سەر ئەو ئامێرەی دەنگدان کە پەنجەمۆرەکان دەخوێنێتەوە. وێنە: رووداو

پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی: مادەی کحول، ئەسیتۆن، فاست و ترشی لیمۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر لاوازدەکەن

پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی و جێپەنجەی DNA ئاشکرای دەکات، بۆ باشترخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە ئامێرەکانی دەنگدان، پێشوەختە شێدارکەرەوەی دەستەکان بەکاربێت و نابێت لەکاتی دەنگدان دەستیان پیس، تەڕ و چەور نەبێت.