رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەوانەی جگەرەدەکێشن و تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبن، ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە شێرپەنجەکە زیاترە بەراورد بەوانەی جگەرە ناکێشن.
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کێشانی جگەرە و نێرگەلە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاددەکەن، تەنانەت ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکەش زیاددەکەن.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی دەزگاکە هاتووە کە کێشانی جگەرە و نێرگەلە ئەم کاریگەرییانەی دەبێت لەسەر توانای وەچەخستنەوە و زایەندی وەکو؛
- زیادبوونی تووشبوون بە نەزۆکی
- تێکدانی هۆرمۆنەکانی زۆربوون
- لاوازبوونی توانای سێکسی
- تێکدانی بۆماوە مادەکانی نێو سپێرم
لە توێژینەوەیەکی دیکەی ئەمریکی کە لەسەر 400 هەزار منداڵ کرا دەرکەوت، ئەو خانمە دووگیانانەی بەرکەوتەن بە دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە کۆرپەلەکانیان دووچاری ئەمانە دەبن؛
- کەمیی کێش دوای لەدایکبوون
- ناڕێکیی هەناسەدان
- تووشبوون بە نەخۆشییە سکماکییەکان
- مردنی لەناکاوی کۆرپەلە
- مردن بەهۆی لەبارچوونەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ