نزیکەی 300 تووشبووی هیمۆفیلیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەن

19-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر. وێنە: رووداو
نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی 300 تووشبووی هیمۆفیلیا لە نەخۆشخانەکە هەن.
 
دکتۆر شۆخان محەممەد، بەرپرسی سەنتەری هیمۆفیلیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر دەڵێت: 154 تووشبووی جۆرە باوەکەی هیمۆفیلیا لە سەنتەرەکە هەن و ئەوانی دیکەش جۆرە لاوەکییەکانن. و زۆرینەی دەرمانەکان بەردەستن و زۆربەی تووشبووان منداڵن.
 
لە سەنتەری هیمۆفیلیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، نزیکەی 300 تووشبووی هیمۆفیلیا بە هەموو جۆرەکانییەوە هەن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کە ساڵی رابردوو بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە 720 تووشبووی هیمۆفیلیا لە هەرێمی کوردستان هەن.
 
دروشمی جیهانی ئەمساڵ بۆ نەخۆشییەکە تایبەتە بە خانمان و نیشانەکانی لەنێویان، د. شۆخان محەممەد گوتی، هەر کەسێک خوێنبەربوونی زۆر و بەردەوامی هەبوو، پێویستە بە زووترین کات پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکاتەوە و پشکنینی بۆ بکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.