ئەمریکا دەستپێشخەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتوو دەکات

19-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر خۆپارێزی و رێگریکردن لە نەخۆشییە جیهانییە مەترسیدارەکان دەکات بەوەی کە رێککەوتن لەگەڵ 50 وڵات دەکات بۆ ئەوەی رووبەڕووی پەتای جیهانیی ببنەوە؛ زۆرینەیان وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقان.
 
ئیدارەی بایدن لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەمریکا هاوبەشیی لەگەڵ زیاتر لە 50 وڵاتی دیکە دەکات بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەکو کۆڤید-19 و پەتای داهاتوو کە ناسراوە بە نەخۆشیی X.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا کە لە لایەن کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، "ئیدارەکەم ستراتیژیەکی نوێی ئاسایشی تەندروستیی جیهانی داڕشتووە بۆ رێگریکردن، دیاریکردن و دروست مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەکی بایۆلۆژی".
 
جۆ بایدن دەشڵێت، ''ئەمە هەنگاوێکی باشدەبێت بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە ئەمریکا و تەواوی جیهان''.
 
هەر لەم بارەیەوە کۆشکی سپی رایدەگەیێنێت، هەر یەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیرکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، وەزارەتی تەندروستی و کاروباری مرۆیی و ئاژانسی گەشەسەندنی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بەشدارن لەم هەنگاوە، تەنانەت ئەوەش ئاشکرادەکات، زۆرینەی وڵاتانی بەشداربوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتو وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیان. 
 
پسپۆڕان هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو وڵاتانە کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکانیان قورسە و خزمەتگوزاریی تەندروستی تیایاندا سنووردارە بۆیە جەختی زۆریان لەسەر دابینبکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن لە پەتاکان دەکەنەوە.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا پێی وایە، نەخۆشییە گوازراوەکان وەکو کۆڤید-19 تائێستاش مەترسییە لەسەر تەندروستیی جیهانی و ئەم رێکارانەی دەگیرێنە بەر بە پێویست دەزانرێن بۆ رێگریکردن لە هەر نەخۆشییەکی دیکەی گوازراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.