حکومەتی هەرێمی کوردستان: چارەسەر و پشکنینی نەخۆشانی تالاسیما بێبەرامبەر دەبێت

19-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیما دەبێتە بێ بەرامبەر. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمای هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بڕیارەکە بۆ هەموو تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 19ـی نیسانی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و رەچاوکردنی دۆخی دارایی خێزانەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیما لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت".
 
ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمای هەرێمی کوردستان لەوبارەوە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیارەکە بە ئەوان گەیشتووە و وەزارەتی تەندروستی گشتاندنی بۆ هەموو تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کردووە.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمای هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بڕیارەکە بۆ تووشبوانی تالاسیمان زۆر باشە، چونکە پێشتر پارە وەردەگیرا و هەندێک کات داشکاندنێکیشیان بۆ کرابێت زۆر کەم بووە".
 
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمای هەرێمی کوردستان، نزیکەی 4 هەزار تووشبووی تالاسیما لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانساز و دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامە.

نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!