‏پسپۆڕێک: منداڵانی ناکام ئەگەری تووشبوونیان بە فتقی ناوک زۆرە

19-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، فتقی ناوک سکماکییە و هۆكارەكەی دوانەخستنی تەواوی ماسوولکەکانی دەوروبەری ناوکە دوای لەدایکبوون. زیاتر لە کۆرپەی پێشوەختە یان ئەوانەی کە پێشینەی فتقی خێزانیان هەیە باو دەبێت.
 
د. سارا ئەنمار بەرزنجی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان دەڵێت: ‏‎فتقی ناوک حاڵەتێکە کە بەشێک لە ریخۆڵە یان شانە چەورییەکان پاڵ بە دەرچەیەکەوە دەنێن لە ماسوولکەکانی سک لە نزیک ناوک.
 
بەگوتەی د. سارا نیشانەکان ئەمانەن؛
 
- هەڵئاوسانی نەرم یان ئاوسانی ناوک کاتێک منداڵەکە دەگری یان گرژ دەبێت.
- لەوانەیە کاتێک منداڵەکە ئارام بێت یان پاڵکەوتووە، گەورەبوونەکە کەم بێتەوە یان تەخت بێت.
- فتق بەزۆری بێ ئازارە.
 
هەروەها چارەسەرەکانیش ئەمانەن؛
 
1- زۆربەی فتقی ناوک لە منداڵاندا لە تەمەنی 1 یان 2 ساڵیدا بە تەنیا دادەخرێت بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بکات. پێویست ناكات هيچ شتێك بەكار بێت وەکو دانانی (قايش یاخود دينار).
 
2- ئەگەر فتقەکە دانەخرا یان ئاڵۆزییەکانی لێکەوتەوە (وەک ئازار یان گیران)، ئەو كات پێویست بە نەشتەرگەری دەكات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.