توێژینەوەیەک: بیستۆکی دەنگبڕ دەبێتەهۆی لەدەستدانی توانای بیستن

رووداو - تەندروستی
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی گەنجەکانی ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی بیستۆکی دەنگبڕ کێشەی بیستنیان هەیە.
دکتۆر مارتین کوت شێر پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار لە ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا دەڵێت: ئەو کەسانەی کێشەی نەبیستنیان هەیە تەنیا بەهۆی گوێیەکانیانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی ئەو کێشانەوەیە کە توشی مێشکی کەسەکە دەبێت.
کلەیر بێنتۆن، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ دەنگ ئاماژەی بەوە کرد کە مێشکی گەنجەکانی ئێستا لەبیریان کردووە چۆن دەنگی چواردەور وەربگرن و لێکدانەوە بۆ وشەکان بکەن بەهۆی زۆر بەکارهێنانی بیستۆکی دەنگبڕەوە.
کلەیر بێنتۆن جەختیکردەوە لەرێگای ئەو جۆرە بیستۆکانەوە گەنجەکان ژینگەیەکی نا تەندروست بۆ خۆیان دروست دەکەن تەنیا گوێ لەو شتانە دەگرن کە دەیانەوێ گوێیان لێبێت دەنگی دیکە لەلایەن نامۆ دەبێت.