رووداو - تەندروستی
بەپێی راپرسییەکی ئەمریکی، تەنیا 11٪ـی ئەمریکییەکان هەمیشە خەونەکانیان بیردەکەوێتەوە، بەڵام توێژەرانی ئیتاڵی بیرهاتنەوەی خەونەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە.
پسپۆڕانی پەیمانگەی توێژینەوەی لووکا لە ئیتاڵیا ئاشکرای دەکەن، بەهۆی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێوە ئەگەری بیرهاتنەوەی خەو زیاتر دەبێت، چونکە کەسەکە زیاتر پەرۆشە بۆ ئەنجام و رووداوەکانی نێو خەونەکە.
د. جۆلیۆ بێرناردی، دەروونناس لە پەیمانگەکە دەڵێت: خەوبینین زۆرجار لە قۆناخی خەوی قووڵدا REM دروستدەبێت.
توێژەران ئەمانەی خوارەوە بە پێوەر دادەنێن بۆ بیرهاتنەوەی خەونەکان؛
- بۆچوونی ئەرێنییانە بۆ خەونەکان
- خەویان سووک بێت و کەمتر بچنە نێو خەوی قووڵ
- هەستکردن بە ترس و ناسەقامگیری
- خەوتن لە کەشی گەرم
بەپێی کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا، خەون بریتییە لە زنجیرەیەک وێنە، بیرکردنەوە و هەست کە مێشک گەنگەشەیان دەکات و دروستدەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ