تەندروستیی کۆیە: بنکە تەندروستییەکان بۆ خەڵکی گوندەکانی کۆیە داخراون

19-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، بنکەکانی دەوروبەری کۆیە داخراون و خەڵکانی ئەو ناوچانەش دێنە ناوەندی کۆیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-2-2025 دکتۆر شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لە 2013ـەوە هیچ کارمەندێک بۆ تەندروستیی کۆیە دانەمەزراوە و ناتواندرێت خۆبەخشانیش بێنەوە دەوام، چونکە فەرمی نین.
 
دکتۆر شێروان جەلال دەڵێت: بەهۆی خانەنشینبوونی کارمەندانی تەندروستی لە کۆیە، 8 بنکەی تەندروستی داخراون و زۆرینەیان ئەوانەن کە خزمەتیان بە گوندەکان دەکرد.
 
دکتۆر شێروان داوای دامەزراندنی بەپەلە دەکات لە کۆیە تاوەکو بنکە داخراوەکان بکرێنەوە و خزمەت بە خەڵکانی گوندەکان بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.