پسپۆڕێکی کورد لە زانکۆیەکی بەریتانیا دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە

20-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کورد لە زانکۆی وۆڵڤەرهامپتن لە ئینگلاند دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی برین دژی بەکتریاکان بەکاردێت، سوودی سەرەکیش بە تووشبووانی شەکرە دەگەیێنێت.
 
خەبات جەمیل، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشكی؛ دانیشتووی بەریتانیایە و لە زانکۆی وۆڵڤەرهامپتن ماستەری لە پسپۆڕییەکە خوێندووە، ئەو بە رووداوی راگەیاند، توێژینەوەکەیان لەسەر دروستکردنی دەرمانێکی سرووشتییە کە بۆ برین بەکاردەهێندرێت بەتایبەت بۆ ئەوانەی برینی درێژخایەنی شەکرەیان هەیە.
 
خەبات جەمیل بە رووداوی گوت، ئێستا کە دژەبەکتریاکان وەکو پێویست کارناکەن بەهۆی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان، دروستکردنی دەرمانێکی سرووشتی هیوایەک بە نەخۆشانی تووشبووی برینی درێژخایەن دەبەخشێت.
 
ئەو روونی دەکاتەوە، ''توانیمان دوو گیای سرووشتی وەکو جاترە و زەنجەبیل کە دژەبەکتریایەکی بەهێزن، تێکەڵ بە گیراوەکەیەک بکەین و دەنکۆڵەی زیو کە پێکهێنەرێکی دەرمانەکەیە بکاتە دەنکۆڵەیەکی سەلامەت بۆ ئەوەی تێکەڵ بە دەرمانەکەمانی بکەین، چونکە زیو دژەبەکتریایەکی بەهێزە، بەڵام ژەهراوییە و ناتواندرێت راستەوخۆ بۆ پێست بەکاربهێندرێت، هەر بۆیە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ جاترە و زەنجەبیل دەتواندرێت دەرمانێکی سرووشتی و سەلامەتی لێبەرهەمبێت''.
 
ئەم دەرمانە بۆ هەموو ئەو برینانە بەکاردێت کە درێژخایەنن و چاکبوونەوەیان ئەستەمە بەتایبەت لە نەخۆشانی شەکرە، سووتانی زۆر و ئەوانەشی کە لە جێگەدا کەوتوون.
 
سوودەکانی دەرمانەکە دەکرێت ئەمانە بن؛ 
 
- یارمەتیی خێرا چاکبوونەوەی دەدات.
- دژەبەکتریایەکی بەهێزە و هەوکردن ناهێڵێت.
- دژەئۆکسێنی بەهێزی تێدایە.
- وەکو پلاستەر و لەفاف نییە و دەکرێت بە رووکەشی لە برینەکە بدرێت بەبێ بەستن.
- هیچ زیانێکی نییە و سەلامەتە، چونکە سرووشتییە.
- دەتواندرێت وەکو چەکێک دژی بەکتریا بەهێزەکان بەکاربێت کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان هەیە.
- یارمەتیدەرە لە شێدارکردنەوەی پێستەکە و لە وشکبوونەوەی دەیپارێزێت.
- رێگری لە تووشبوون بە هەوکردنی برینەکە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.