پسپۆڕێکی کورد لە ئیتاڵیا: لە هەموو رێستورانت و کافتریایەک جگەرەکێشان قەدەخەیە

19-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پاشماوەی چەند جگەرەیەک لە شوێنێکی گشتی، کە ئێستا ئەوەش قەدەخەیە لە ئیتاڵیا. وێنە: Nature
پاشماوەی چەند جگەرەیەک لە شوێنێکی گشتی، کە ئێستا ئەوەش قەدەخەیە لە ئیتاڵیا. وێنە: Nature
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کورد لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، لە هەموو رێستورانت و کافتریایەک جگەرەکێشان قەدەخەیە و ئێستا لە شوێنە کراوە گشتییەکانیش قەدەخەکراوە.
 
لە میلان، دووەم گەورەترین شاری ئیتاڵیا دوو بڕیاری نوێ بۆ قەدەخەکردنی جگەرەکێشان درا؛ یەکێکیان قەدەخەی جگەرەکێشانە لە شوێنە گشتییەکان، دووەمیان؛ هەر کەسێک جگەرە بکێشێت، پێویستە 10 مەتر لە کەسانی دیکەوە دوور بێت، ئەم بڕیارانەش رێژەی جگەرەکێش بۆ 22.3٪ دادەبەزێنێت.
 
د. هەوراز ئەمین مامۆستای زانکۆیە لە ئیتاڵیا و تایبەت بە رووداو لەبارەی رێکارەکانەوە دەڵێت: لە ئیتاڵیا لە هەموو رێستورانت و کافتریایەک جگەرەکێشان قەدەخەیە و سزای جگەرەکێشان لە شوێنی قەدەخەکراو، 40 بۆ 240 یۆرۆیە.
 
د. هەوراز ئەمین گوتی، لەنێو کافتریا و رێستورانتەکان شوێنی تایبەتیش نییە بۆ جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان، چونکە دەیانەوێت بە تەواوی رێژەی جگەرەکێشان کەمبکەنەوە.
 
لە هەرێمی کوردستان تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکەم میدیای جیهان پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ؛ دژی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان راگەیاند، لێرەوە وردەکاری بزانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.