تەندروستیی ئوسترالیا: ڤەیپ هەمان ئەو مادانەی تێدایە کە لەنێو گژوگیا ژەهراوییەکاندا هەن

19-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
مەترسیی ڤەیپ.
مەترسیی ڤەیپ.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نوێترین راگەیێندراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسییەکی جگەرەکێشان لەسەر منداڵە تازەلەدایکبووەکان ئاشکرادەکات، کە ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی دایکیان جگەرەکێشن، سییەکانیان بچووکن و ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ زۆرە.
 
جگە لەمەش جێد کارنی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئوسترالیا لە لووتکەی تەندروستیی جیهانی مەترسییەکی ڤەیپی راگەیاند و گوتی، ''من داپیرەم شەش نەوەی جوانم هەیە و بەڕاستی زۆر نیگەرانم لەوەی کە لەم وڵاتە و لە سەرانسەری جیهان روودەدات، بەهۆی زیانەکانی تووتن لەسەر منداڵەکانمان، ڤەیپێک نزیکەی 200 مادەی ژەهراویی جیاوازی تێدایە کە بە تەواوی زیانبەخشن، هەمان ئەو ژەهرانەن کە لە گژوگیا کوژەکاندا هەن''.
 
بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی قەدەخەکردن و کۆنتڕۆڵکردنی جگەرەکێشان، لە هەندێک وڵات رێژەی جگەرەکێش لە 2020 تاوەکو 2022 کەمی کردووە، کە لە عێراق هەر وەکو خۆیەتی کە 19.2٪ـە، ئەمەش واتە لەکۆی 45407890 کەس، زیاتر لە 8 ملیۆن و 700 هەزار جگەرەکێش هەن.
 
لە میلان، دووەم گەورەترین شاری ئیتاڵیا دوو بڕیاری نوێ بۆ قەدەخەکردنی جگەرەکێشان درا؛ یەکێکیان قەدەخەی جگەرەکێشانە لە شوێنە گشتییەکان، دووەمیان؛ هەر کەسێک جگەرە بکێشێت، پێویستە 10 مەتر لە کەسانی دیکەوە دوور بێت، ئەم بڕیارانەش رێژەی جگەرەکێش بۆ 22.3٪ دادەبەزێنێت.
 
د. هەوراز ئەمین مامۆستای زانکۆیە لە ئیتاڵیا و لەبارەی رێکارەکانەوە دەڵێت: لە ئیتاڵیا لە هەموو رێستورانت و کافتریایەک جگەرەکێشان قەدەخەیە و سزای جگەرەکێشان لە شوێنی قەدەخەکراو، 40 بۆ 240 یۆرۆیە.
 
بەپێی ئۆفیسی ئامارە نیشتمانییەکان، لە بەریتانیا لەماوەی 10 ساڵدا رێژەی جگەرەکێشان لە 20.2٪ـەوە کەمبووەتەوە 13٪؛ ئەمەش بە هۆشیاریی تەندروستی، زیادکردنی باج و سنووردارکردنی بەردەستبوونی جگەرە و نێرگەلە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.