توێژینەوەیەک: شۆفێرانی تاکسی ئەگەری مردنیان بە ئەلزەهایمەر کەمە

18-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا هەواڵیکی خۆش بۆ شۆفێرانی تاکسی و ئامبولانسەکان ئاشکرادەکات، ''ئەگەری تووشبوون و مردنیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمە''.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری JAMA بڵاوکراوەتەوە و توێژەران شیکارییان بۆ مردنی نۆ ملیۆن کەس کردووە لە 443 پیشەی جیاواز، دەرکەوت، ئەوانەی شۆفێری تاکسی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنن ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمتر بووە بەراورد بە پیشەکانی دیکە کە لەنێویان شۆفێری پاس و فڕۆکەوانیشی تێدابووە.
 
د. ڤیشاڵ پاتێڵ، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2020 و 2022؛ 1٪ـی شۆفێرانی تاکسی و 0.7٪ـی شۆفێرانی ئامبولانس بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا پیشەکانی دیکە وەکو شۆفێرانی پاس 3٪ و فڕۆکەوان 4٪ بوون.
 
د. ڤیشاڵ گوتی، بەهێزبوونی مێشک و بەیەک بەستنەوەی زانیارییەکانی ناونیشانە جیاوازەکانەوە وادەکات مێشک پتەوتر بێت و وەکو راهێنانێکی بەهێزکردنی مێشک بێت، ''ئەگەریش ئەو شۆفێرانە تووشی هەر نەخۆشییەکەی لەبیرچوونەوە بن، ئەوا کەمتر مەترسی لەسەریان دروستدەبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.