لە راپەڕین خۆبەخشانی تەندروستی گردبوونەوە؛ داوای دامەزراندن دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
ئەمڕۆی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین. وێنە: رووداو
ئەمڕۆی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە راپەڕین کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی گردبوونەوە، ئەوان داوای دامەزراندن دەکەن و نوێنەرەکەیان دەڵێت، بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرا، بەڵام جێبەجێنەکرا و مافیان لێ زەوت کراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2024 لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین کۆمەڵێک کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی لە دەڤەرەکە گردبوونەوە، دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشەکان دەڵێن، بایکۆتی کار لە سەرجەم بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن تاوەکو مافی دامەزراندنیان بۆ دەستەبەردەکرێت.
 
رابەر رەسووڵ، نوێنەری خۆبەخشانی نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا بە رووداوی راگەیاند، ''هەفتەیەکە بایکۆتی کارمان کردووە و بەردەوامیش دەبین، چونکە پێش هەڵبژاردن بەڵێنی دامەزراندنمان پێدرا، بەڵام جێبەجێنەکرا''.
 
نیڤشکانێک لەنێو گردبوونەوەکەیە و بە رووداوی گوت، ''چوار ساڵە خۆبەخشم، بەڵام مافم پێنەدراوە و لە کەرتی تایبەتیش کارم دەستناکەوێت بەهۆی دۆخەکەمەوە''.
 
بە گوتەی خۆبەخشان، نزیکەی هەزار خۆبەخشی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هەن کە بەشێکی زۆری کەرتی تەندروستیی دەڤەرەکە پێکدەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە