زانکۆی پەکین: 40٪ی تووشبووانی کۆرۆنا هیچ نیشانەیەکیان نییە

18-12-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر

توێژەرانی زانکۆی پەکین لە چین رایدەگەیێنێت لانیکەم 40٪ی تووشبووانی کۆرۆنا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان نابێت. 


بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی پەکین لە چین کە بەدواداچوونیان بۆ 95 توێژینەوەی پێشووتر کردووە کە لەنێو لانیکەم 30 ملیۆن کەس ئەنجامدراون، دەرکەوتووە بەشێكی زۆری تووشبووان نیشانەی کۆرۆنایان نابێت. 

لە جیهاندا تاوەکو ئێستا زیاتر 270 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، نزیکەی 5.3 ملیۆن تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، پزیشكانی پەکین بەدواداچووانیان بۆ 30 ملیۆن تووشبووی 95 توێژینەوەی پێشووتر کردووە، بۆیان دەرکەوتووە لانیکەم 40.5٪ی بەشداربووانی توێژینەوەکە هیچ نیشانەیەکی تووشبوونیان نەبووە. 

توێژەرانی پەکین دەڵێن دەرکەوتنی ئەو رێژە زۆرەی تووشبوون کە هیچ نیشانەیەکیان نابێت لەم توێژینەوە نوێیەدا دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە زیاتر دەرخستنی رۆڵی خۆپارێزی، چونکە دەرخەری ئەوەیە دەکرێت ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن هیچ نیشانەیەکیان نییە و نەخۆشییەکە دەگوازنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە