رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا دەریدەخات، پیاوان لە بەیانیاندا خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتەکان و خانمانیش خۆراکی دەوڵەمەند بە چەورییەکان بخۆن.
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی واتەرلۆ لە کەنەدا کرا و دەرکەوت، زیندەچالاکیی خانمان باشتر خۆراکە چەورەکان دەسووتێنێت لە بەیانیاندا بۆیە پێشنیازدەکات، زیاتر بایەخیان پێبدەن.
میشێل رۆتنشتاین، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆکە دەڵێت: خۆراکە کاربۆهیدراتییەکان بۆ پیاوان وزەیەکی زۆریان پێدەبەخشێت و ماسوولکەکانیان بەهێزدەکات، دەتواندرێت بایەخ بەم خۆراکانە بدەن؛
- توو
- ماست
- گوێز
- نانی جۆ
- شۆفان
- سێو
- هێلکە
-پەتاتە
بۆ خانمانیش پێشنیازدەکرێت بایەخ بە خۆراکە چەورییە ناتێرەکان بدرێت وەکو؛
- تۆوی کەتان
- سێو
- گوێز
- ئاڤۆگادۆ
- شوکولاتەی رەش
- زەیتی زەیتوون
- ماسی
- لۆبیا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ