لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بە تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە بەڕێوەچوو

18-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بە تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە بەڕێوەچوو.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2024 لە هەولێر لەنێو مزگەوتی جەلیل خەیات هەڵمەتەکە چەند کاژێرێکی خایاند و تایبەت بوو بە بەخشینی خوێن بە تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجەی نەخۆشخانەی نانەکەلی.
 
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی زۆری رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە پارێزگاکە گوتی، ئەو رێژەی زۆرەی شێرپەنجە بۆ وردی لە دەستنیشانکردن و تۆمارکردن دەگەڕێتەوە.
 
دەشڵێت: هەموو تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر، خەڵکی شارەکە نین و بەشێکیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراقن.
 
ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە ئامارەکانی شێرپەنجە کە لەلایەن ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق بڵاوکراونەتەوە دروستن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.