رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: لە حەوت منداڵ، یەکێکیان تووشبووی نەخۆشییە دەروونییەکانە

18-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان دەریدەخات، رێژەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیادبووە.
 
راپۆرتە هاوبەشەکەی WHO و UNICEF ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا لە حەوت منداڵ یەکێکیان تووشبووی نەخۆشییەکی دەروونییە، کە زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان 10 تاوەکو 19 ساڵانە.
 
دیڤۆرا کاستیل، بەرپرسی نەخۆشییە دەروونییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و تێکچوونی رەفتار باوترین کێشە دەروونییەکانی نێو نەوجەوانانن''.
 
ئەوەش باسدەکات کە وڵاتە کەمداهات و داهاتمامناوەندەکان زۆرترین تووشبووانیان تێدایە.
 
لەکۆی شەش مانگی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر، حەوت هەزار و 656 کەس لە راوێژکاری گەوران و 996 منداڵیش لە راوێژکاری منداڵان بینراون، بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو پێنج هەزار و 838 کەس لە راوێژکاریی گەوران و هەزار و 495 لە راوێژکاریی منداڵان بینراون.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، تەنیا لە نەخۆشخانەکە لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، رێژەی تووشبووانی خەمۆکی 32٪ لەنێو گەوران و 6٪ لەنێو منداڵان تۆمارکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.