ACS: پاڵپشتی سۆزداریی بەهێز وادەکات خانمان زیاتر گرنگی بە پشکنینی شێرپەنجە بدەن

دوێنێ کاژێر 02:19
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ACS دەریدەخات، بوونی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی بەهێز، ئەگەری گرنگی بەخۆدان و ئەنجامدانی پێشوەختە پشکنین زیاددەکات.  
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو خانمانەی لەگەڵ هاوسەر و هاوبەشی ژیانیان دەژین، ئەگەری زیاترە زوو زووە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامبدەن، بوونی خێزان و هاوڕێی نزیک هۆکارێکی زیاتر بەیاخدانە بە تەندروستیی خۆیان. 
 
جۆردن بایکەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوانەی پاڵپشتی سۆزداریی بەهێزیان هەیە ئەگەری بەشداریکردنیان لە پشکنینی ئاسایی شێرپەنجەی مەمک بەڕێژەی 44٪ زیاترە''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.
 
بەپێی رێکخراوەکە، خانمان لە دوای تەمەنی 40 ساڵی دەبێت زوو زووە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامبدەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک پەنجەی خستووەتە سەر ئەو ئامێرەی دەنگدان کە پەنجەمۆرەکان دەخوێنێتەوە. وێنە: رووداو

پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی: مادەی کحول، ئەسیتۆن، فاست و ترشی لیمۆ خوێندنەوەی پەنجەمۆر لاوازدەکەن

پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی و جێپەنجەی DNA ئاشکرای دەکات، بۆ باشترخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە ئامێرەکانی دەنگدان، پێشوەختە شێدارکەرەوەی دەستەکان بەکاربێت و نابێت لەکاتی دەنگدان دەستیان پیس، تەڕ و چەور نەبێت.