FDA: ئێستا باشترین کاتی وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایە

18-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم باشترین کاتی وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایە. 

ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی دەیانەوێت لە وەرزی سەرما و ئەنفلەوەنزادا بەرگریێکی تۆکمەیان هەبێت، پێویستە بە زویی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرن.
 
ناوەندەکە دەریدەخات، ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا بە شێوەیەکی گشتی لە پایز و زستاندا بڵاودەبنەوە، چالاکییەکانیش لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوبات دەگاتە لوتکە، کوتان لە پایزدا دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا کەمبکاتەوە.
 
FDA ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای ساڵانە ئەو سێ جۆرە ئەنفلەوەنزایە دەکاتە ئامانج کە زۆرترین ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە و دەبنە هۆی نەخۆشی.
 
دکتۆر رۆبێرت کالف، بەڕێوەبەری ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەڵێت، ''ساڵانە خەڵک پێویستیان بە دەرزی ئەنفلەوەنزا هەیە، چونکە ڤایرۆسەکان بە خێرایی خۆیان دەگۆڕن بۆ فۆڕمی نوێ و هەوڵدەدەن خۆیان لە بەرگری پێشوو بپارێزن''. 
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، لە ساڵی 2023 نزیکەی 50 ملیۆن کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە نەخۆشکەوتوون و زیاتر لە 40 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.