وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بە وردی چاودێریی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەکەین

18-08-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاریی تەواو دەکەن.
 
وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی کردووە و دەڵێت، بەیانی رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکارییەکان ئاشکرا دەکەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بڕیاریان داوە لیژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ دابنرێت. 
 
بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستی بریتییە لە: "پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاری تەندروستی و هەڵمەتی راگەیاندن و رۆشنبیری تەندروستی، هەروەها ئامادەکاریی دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەنجام دەدرێت وە لایەنە پەیوەندارەکان لەم رێکارانە ئاگار دەکرێنەوە.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتەکە دەڵێت: تائێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو نییە و بە وردی چاودێریی دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەین، تەواوی ئامادەباشی و ئامادەکاری دەکەین".
 
نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بریتین لە: 
 
- دەستلێدان 
- ماچکردن
- سێکسکردن
- بەکارهێنانی پەڕۆ، جلوبەرگ و دەرزیی بەکارهاتووی کەسی تووشبوو
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە:
 
- تا
- پەڵەی پێست
- سەرئێشە
- ئازاری ماسوولکەکان
- بێهێزی
- ئاوسانی لیمفەگرێیەکان
 
هاوکات ڤاکسین تاکە رێگەی پێشگیریکردنە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکە و بە گوتەی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی فریاگوزاریی WHO، نیو ملیۆن قورچکی ڤاکسینەکە ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ژمارەی ڤاکسینەکان بگەیێندرێتە 2.4 ملیۆن قورچک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.