لە هەولێر دەرمانێکی ساختەی ئۆنلاین دەستی بەسەردادەگیرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەستبەسەر داگرتنی بەرهەمێکی جوانکاری رادەگەیەنێت کە بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهات؛ ''بەرهەمەکە قاچاخە و هیچ مۆڵەتێکی نییە''.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەممووزی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستیان بەسەر جۆرێک بەرهەمی جوانکاری گرتووە بە ناوی ''hismile'' کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشرا.
 
دکتۆر محەممەد رەشید، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ددانەوە ئاگادارکراونەتەوە لە مەترسیی ئەو بەرهەمە کە جگە لە ئۆنلاین، لە چەند شوێنێکی جوانکاری دا دەفرۆشران.
 
دکتۆر محەممەد رەشید دەڵێت: بەرهەمەکە بۆ سپیکردنەوە ددان بەکاردەهات، بەڵام هیچ مۆڵەتێکی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی نەبووە و بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
 
لەبارەی ''بەرهەمە ساختە''ـکەوە لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان دەڵێت: زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و تەنکی دەکاتەوە، چونکە بڕێکی زیاد لە ستاندارد مادەی سپیکەرەوەی تێدایە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی راوێژ لە پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن. بەمەرجێک ستیکەریان پێوەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە