توێژینەوەیەکی ئوسترالی: خوێی کەمسۆدیۆم بەکاربهێنرێت

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی ئەو خوێیانەی سۆدیۆمیان کەمە لەبری خوێی ئاسایی مەترسیی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە. 
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی بۆند لە ئوسترالیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو خوێیانەی کە مادەی سۆدیۆم تیایاندا کەمترە لە خوێی ئاسایی مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمدەکەنەوە.
 
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''خوێی کەمسۆدیۆم، جگە لە کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، پۆتاسیۆمی بۆ زیادکراوە کە سوودی هەیە بۆ هاوسەنگکردنی کارەباییەکانی دڵ بۆ خاوبوونەوە و گرژبوونی ماسوولکەکانی دڵ و هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن''. 
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، خوێی کەمسۆدیۆم ئەوانەن کە تێکەڵکراوە لەگەڵ بیبەری رەش، پاپریکا، پیاز و سیر.