نەخۆشنامە؛ رەنگە زیاتر لە 70٪ـی خەڵک بەکتریای گەدەیان هەبێت

18-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە تایبەتە بە باسکردنی بەکتریایەکی مەترسیدار و ''لەنێو هاونیشتمانییاندا بڵاوبووەتەوە'' کە ماچکردن رێگەیەکی بڵاوبوونەوەیەتی.
 
د. عەبدوڵڵا دیلمانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر دەڵێت: بەکتریای گەدە لەنێو خەڵک زۆر بەربڵاوە، ئەگەر توێژینەوەیەک بکرێت لەسەر رێژەی تووشبووان، دەردەکەوێت 70٪ـی زیاتری خەڵک تووشبووی بەکتریای گەدەن.
 
لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە، د. هونەر رێبوار لەگەڵ د. عەبدوڵڵا دیلمانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر باسی بەربڵاوی و هۆکارەکانی بەکتریای گەدە دەکەن، دەڵێن 'خۆراکی پیسبوو، ئاوی پیسبوو، خۆراکی سەرشەقام و کەسی تووشبوو' بەکتریای گەدە دەگوازنەوە.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات کە بەکتریاکە لەڕێگەی هەناسەدان ناگوازرێتەوە.
 
بەشێک لە رێگەکانی گواستنەوە و تووشبوون بە بەکتریاکە
 
- کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ
- بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی تووشبوو
- بەکارهێنانی دەستەسڕ و خاولیی کەسانی دیکە
- بەکارهێنانی سابوونی رەق لە شوێنە گشتییەکان
- خواردنی خۆراکی سەردانەپۆشراو و پیسبوو بە بەکتریاکە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.