زانکۆی هارڤارد: لە دوای تەمەنی 50 ساڵی ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاتر دەبێت

18-02-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، نیوەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە تووشی مایەسیری دەبن.
 
دکتۆر هاوارد ئی لوین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە و دەڵێت، نیوەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان 50 ساڵ و زیاترە جارێک لە ژیانیان تووشی مایەسیری دەبن.
 
لەبارەی نیشانە و چارەسەرەکانی نەخۆشییەکە، دکتۆر هاوارد ئی لوین ئاماژە بەوەدەکات نیشانەکانی مایەسیری زۆر سادەن بەهەمان شێوەی چارەسەرەکانی، ئەم پزیشکە دەڵێت نیشانەکانی مایەسیری دەکرێت هەستکردن بە خوران، بینینی خوێن و هەستکردن بە ئازاری ناوچەی دەریچەی کۆم بێت.
 
هەروەها لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا دەتوانرێت لە رێگەی خواردنی پڕ لە ریشاڵی وەک بڕۆکلی و شۆفان وسەوزەکانەوە خوران و هەوکردن کەمبکرێنەوە.
 
دکتۆر هاوارد جەختدەکاتەوە لە بەکارهێنانی ئەو تەواوکەرە خۆراکیانەی کە چارەسەری قەبزی دەکەن بۆ ئەوەی پەستان لەسەر دەریچەی کۆم کەمبێتەوە، وە رۆژانە وەرزشکردن بۆ ماوەی 30 خولەک پێشنیاز دەکات.
 
هەموو شتێک لەسەر مایەسیری بزانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک پەرداخێک ئاو دەخواتەوە. وێنە: The Nutrition Source

پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی: ئاوخواردنەوە هۆکارێكی دڵەکزێ و بەدهەرسییە

زۆرێکمان حەز بە خواردنەوەی ئاو لە کاتی نانخواردن دەکەین و چێژی لێوەردەگرین، بەڵام پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە دەڵێت: ئاوخواردنەوە هۆکارێكی دڵەکزێ و بەدهەرسییە و ئەگەریش خورایەوە، ئەوا بڕێکی زۆر کەمی لێ بخورێتەوە.