نەخۆشنامە؛ لە هەرێمی کوردستان زۆرینەی خانمان حەز دەکەن خۆیان بکەن بە پیاو

18-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشنامەی ئەمجارە باسی چیرۆکی خانمێک دەکات کە ئازاری لە پێیدا هەبووە و چووەتە فریاکەوتن، کە زانراوە دۆخێکی جیدی نییە، پێی گوتراوە کە تەنیا بە چەند دەرمانێک ئازارەکە نامێنێت و دەبێت پشوو بدات، بەڵام دۆخی دەروونی ئەو خانمە باش نەبووە و بە روخساری دیاربووە کە کێشەیەکی دەروونی هەیە لەکاتێکدا چرپاندوویەتی کە کۆرپەیەکی چوار مانگانەی لە ماڵەوە بەجێهێشتووە.
 
دوو پسپۆڕ باسی کێشە دەروونییەکانی خانمان دەکەن؛ د. ڤیان سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: بەپێی گۆڕانە هۆرمۆنییەکان، خانمان لەم پێنج قۆناخەدا تووڕەن و پێویستە رەچاوی باری دەروونییان بکرێت، کە ئەگەری تووشبووانیان بە خەمۆکی زۆرە؛
 
- ماوەی نەوجەوانی
- سووڕی مانگانە
- ماوەی دووگیانی
- دوای منداڵبوون
- دوای تەمەنی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە
 
د. رێبوار غەریب، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت: زۆرجار خەمۆکیی دوای منداڵبوون وا لە خانمان دەکات بیر لە مردن و زیانگەیاندن بەخۆیان بکەنەوە کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا رەنگە زیان بە کۆرپەکەشی بگەیێنێت.
 
بەگوتەی د. ڤیان سەعدی، خەمۆکیی دوای منداڵبوون، دوای دوو رۆژ لە منداڵبوون خانمان هەستی پێدەکەن کە دەشێت ئەو خانمەی لە چیرۆکەکەدا باسکرا، ئەم جۆرە خەمۆکییەی هەبێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا دەشێت بەرەوخراپتر بڕوات.
 
 
د. رێبوار غەریب باسی توێژینەوەیەک دەکات لە سلێمانی کە لە کچان و ژنان پرسراوە، دەتەوێت خۆت بکەیت بە کوڕ؟ زۆرینەش وەڵامەکانیان بەڵێ بووە. {بەم شێوەیە روونی دەکاتەوە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.