رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی لە شێرپەنجە چاکدەبنەوە لە دڵەڕاوکێدا دەبن، چونکە دەترسن دووبارە تووشی نەخۆشییەکە ببنەوە.
د. هاژە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە لە سلێمانی لەبارەی ئەو ترسەی تووشبووان دەڵێت، بۆ ئەوەی دووربن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەکەیان، دەتوانن چەند رێگەیەک دوای چاکبوونەوەیان پەیڕەوبکەن وەکو؛
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- چالاکیی جەستەیی و وەرزش
- سنووردارکردن و دوورکەوتنەوە لە کحول
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ
- کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی و وەرزشەکانی ئارامیی دەروون
د. هاژە عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەشدەکات، زۆربەی چاکبووەوەکان لەوانەیە ئەم کێشانەیان بە درێژخایەن بۆ دروستببێت وەکو؛
- قەڵەوی و کێشزۆری
- کێشەکانی دڵ
- لاوازی و پووکانەوەی ئێسکەکان
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، شەکرە و کۆلیستڕۆڵ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ