پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان سەربوردەی لەگەڵ نەخۆشەکانی دەکاتە کتێب

18-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. رێدار محەممەد لەکاتی باسکردنی دوو کتێبەکەی. وێنە: رووداو
د. رێدار محەممەد لەکاتی باسکردنی دوو کتێبەکەی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هەولێر لە دووتوێی کتێبێکدا سەربوردەکانی لەگەڵ نەخۆش و چارەخوازەکانی لە ماوەی پیشەی پزیشکیدا دەکاتە کتێب.
 
د. رێدار محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانی دەروونیشە لە هەولێر ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا دوو کتێبی خۆی ناساند بە ناوەکانی ''دوایین دەردەدڵ'' و ''من ناوم سەرۆکە''؛ ئەو دەڵێت: ئامانجمە خوێنەران باشتر لە نەخۆشییە دەروونییەکان تێبگەن و بتوانن بیرێکی رۆشنبیرانەیان بۆ هەبێت.
 
لەبارەی یەکێک لە کتێبەکانی کە ناوی ''دوایین دەردەدڵ''ـە د. رێدار محەممەد دەڵێت: کۆمەڵێک بەسەرهات و چیرۆکن کە لەنێوان خۆم و چارەخوازەکانم روویانداوە، ئامانجێکیشم ئەوەیە کە نابێت پسپۆڕان تەنیا ئاگایان لە چارەسەری نەخۆشییەکە بێت، بەڵکو چارەسەری خودی نەخۆشەکە بکەن.
 
داهاتی ئەو دوو کتێبەی د. رێدار محەممەد دەبەخشرێتە نەخۆشانی دەروونی لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر.
 
د. رازاو رەشید خێزانی د. رێدار محەممەدە و وەکو پاڵپشتێک بۆ هاوژینەکەی و یەکێک لە خوێنەرانی بەرهەمەکانی بەشداربووە و دەڵێت: پاڵپشتیی نێوان هاوژینان هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی ژیان.
 
د. رازاو لەبارەی ژیان لەگەڵ پسپۆڕێکی دەروونی دەڵێت: ''لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، نەرێنییەکەی ئەوەیە کە هاوژینەکەت پزیشکی دەروونی بێت زۆر ماندوودەبێت و کە دێتەوە توانی قسەکردنی نامێنێت، لایەنە ئەر‌ێنییەکەش ئەوەیە کە زیاتر لە دروونمان تێدەگات و د. رێداریش کەسێکی هێمنە و بە ئاسانی و باشتر کێشەکانمان بۆ چارەسەردەکات''.
 
نەریمان کاکەسوور کە نووسەرێکی رۆمانە سەرنجی خۆی لەسەر کتێبەکان دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەمە ئەزموونی نووسەرێکی پسپۆڕە و خوێنەران دەکرێت ئەزموونی لێوەربگرن و وەکو چارەسەریش بەکاریبهێنن یاخود لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکان شارەزابن.
 
نەریمان کاکەسوور گوتی، ''بۆشایی هەیە لەنێوان نووسەرانی بابەتە زانستی و دەروونییەکان و خەڵک بەوەیە کە تاوەکو ئێستا نووسەرانی ناپسپۆڕ بە بوارەکەیان، بەپێی پێویست نەیانتوانیوە رۆبچنە نێو ناخی مرۆڤەوە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.