زانکۆی سینسیناتی: هۆکارە ژینگەییەکان مەترسیی باڵاکورتیی منداڵان زیاددەکەن

18-01-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

پرۆفیسۆرێکی تەندروستی گشتی و تەندروستیی ژینگەیی لە سکوڵی پزیشكی زانکۆی سینسیناتی رایدەگەیێنێت فاکتەرە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت نەبوونی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و تەنیایی رەنگە مەترسیی دروستبکەن بۆ دواکەوتنی گەشە و باڵاکورتیی منداڵان.

د. کێلی برەنست، پرۆفیسۆری تەندروستی گشتی و تەندروستیی ژینگەییە لە زانکۆ ئەمریکییەکە دەڵێت ئەو منداڵانەی تووشی زەبری دەروونی دەبن، مەترسیی دواکەوتنی گەشە و تەنانەت باڵا کورتییان دەبێت، تەنانەت رەنگە تووشی ئۆتیزم و گرفتە رەفتارییەکانی دیکەش ببن. 

پرۆفیسۆرە ئەمریکییەکە روونیدەکاتەوە منداڵان لەسەرەتای تەمەنیان بەخێرایی گەشە دەکەن و باڵایان زیاددەکات، دەبێت کەشێكی لەباریان بۆ بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی گەشەیان دوانەکەوێت، دەشڵێت هۆکاری دواکەوتنی گەشە و باڵای منداڵەکان پەیوەندی بە تێكچوون و دروستبوونی گۆڕانکارییە لە جینەکانیان. 

لەبارەی فاکتەرە ژینگەییەکانەوە پرۆفیسۆرەکەی زانکۆی سینسیناتی دەشڵێت تەنانەت بۆیان دەرکەوتووە پیسبوونی ژینگەی شەقام و شار، دڵەڕاوکێی کار و خۆراکی نادروست مەترسی کورتبوونی باڵا زیاددەکات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە