لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی ریخۆڵە لەنێو گەنجاندا زیاددەبێت

17-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە لەنێو گەنجانی پێگەیشتوودا بەرز بووەتەوە، پسپۆڕێکیش دەڵێت: زۆرخواردنی گۆشتی ئامادەکراو و زیادبوونی رێژەی قەڵەوی دەشێت هۆکاربن.
 
توێژینەوەکە لەلایەن کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا کرا و داتاکانی نێوان ساڵانی 2007 تاوەکو 2017 لە 50 وڵاتدا کۆکرانەوە، دەرکەوت کە لە 27 وڵات شێرپەنجەی ریخۆڵەکان لەنێو گەنجاندا زیادبووە؛ یەکێک لەوانە ئینگلاندە کە ساڵانە 3.6٪ زیادبووە.
 
هیونیا سونگ، سەرپەرشتیارێکی توێژینەوەکە دەڵێت: خراپیی خۆراک و قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکە زیاددەکەن.
 
کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ساڵانە دوو ملیۆن تووشبوو لە جیهاندا تۆماردەکرێن و ئەمساڵ تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە 106 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆن تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.