لە هەولێر بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە، هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو
رووداو - تەندروستی
لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بە تووشبووانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2024 بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی خوێن لە هەولێر بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە هاوکاریکردنی تووشبووانی تالاسیمیا؛ هەڵمەتەکە لەلایەن دوو رێکخراوەوە ئەنجامدرا.
بە گوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی خوێن لە ئەورووپا ئەم کەسانی خوارەوە ئاساییە خوێنببەخشن؛
- ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 - 60 ساڵییە
- کێشی جەستەیان 50 کیلۆگرام زیاترە
- هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە و درێژخایەنیان نییە
- دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەکارناهێنن
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 62 تووشبووی نوێی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون {لێرەوە ئامارەکان ببینە}.