بەرپرسێکی وەزارەتی پلاندانان: نەبوون و لاوازیی ئامار و داتاکانی بواری کەشوهەوا کێشەی سەرەکیمانە

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان رایدەگەیێنێت، لاوازیی ئامار و داتاکان لەبارەی پیسبوونی هەوا کێشەی بەردەم پلاندانان و چارەسەرەکانە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێریش ئاشکرای دەکات، هێشتا پاڵاوگە نایاساییەکان هۆکارێکی پیسبوونی هەوای هەولێرن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2024 د. کەنار فازڵ، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان بە رووداوی راگەیاند، پێویستیان بە پێوانە و لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ دەرخستن و کۆکردنەوەی بەڵگەی زیاتر لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوای کوردستان.
 
د. کەنار فازڵ دەڵێت: نەبوونی ئامارێکی دروست لەبارەی پیسبوونی هەوا بەربەستێکە لەبەردەم دەرخستنی کێشەکان بۆ چارەسەرکردنیان لەلایەن هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانەوە.
 
هەر ئەمڕۆ دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، چەند هۆیەک وای کردووە هەوای هەولێر بەردەوام پیس بێت وەکو؛
 
- پاڵاوگە نایاساییەکان
- کارگەکانی شیش و قیر
- زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان
- موەلیدەی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان
 
بە گوتەی دڵشاد حوسێن، بە شەوانیش لیژنەکانیان چاودێریی کارگەکان دەکەن و تەنیا ئەمساڵ 51 پاڵاوگە داخراون و 11 موەلیدەش سەرپێچی کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە