خانمان، نیشانەکانی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە بزانن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راپرسییەکی ساڵی 2021ـی بەریتانی ئاشکرای دەکات، 90٪ـی خانمان لە تەمەنی نەوجەوانیدا هیچ زانیارییەکیان نەبووە لەبارەی سووڕی مانگانەیان.
 
راپرسییەکە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن کرا، پسپۆڕان دەڵێن، 62٪ـی خانمان سووڕی مانگانە بە مۆتەکەیەکی ژیانیان دەبینن، چونکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە و نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
 
د. کەیت کلانسی، پسپۆڕی تەندروستیی خانمان و مرۆڤناسی دەڵێت: وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە لەناکاو روونادات و دەشێت لە تەمەنی 51 ساڵیدا دەستپێبکات؛ بەڵام بە گشتی لەنێوان 45 تاوەکو 55 ساڵیدایە.
 
د. کەیت نیشانەکان باسدەکات وەکو؛
 
- گەرمداهاتنی جەستە {لە سەرەتا}
- ئارەقکردنەوەی شەوانە
- کەمبوونەوەی کێش
- خەمۆکی و زووتووڕەبوون
- بێهێزی {لە سەرەتا}
- خەوزڕان
- سەرئێشە
- قژهەڵوەرین
- نەبینینەوەی خوێن
- وشکبوونی زێ
- ناڕێکیی سووڕی مانگانە {لە سەرەتا}
 
د. کەیت کلانسی دەڵێت: وەستانی سووڕی مانگانە بەشێکی سرووشتیی ژیانی خانمانە و پێویستە هەر خانمێک دوای ئەو تەمەنە بایەخی زیاتر بە شێوازی ژیانی تەندروست بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە