لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان: 96٪ـی منداڵانی ئۆتیزم مووچەیان نییە

17-11-2024
شکار رێبوار
نێو سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە سلێمانی.
نێو سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە سلێمانی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رێژەیەکی زۆر کەمی منداڵی ئۆتیزم لە سلێمانی مووچەیان هەیە و دەڵێت: ''بارگرانیی دارایی بۆ منداڵانی ئۆتیزم زۆرە''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-11-2024 بەختیار رەئووف، جێگری سەرۆکی لقی ئۆتیزمی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لەکۆی هەزار و 500 منداڵی ئۆتیزم لە سلێمانی، 62ـیان مانگانە 150 هەزار دینار وەردەگرن.
 
بەختیار رەئووف دەڵێت: بارگرانیی دارایی بۆ منداڵانی ئۆتیزم زۆرە، بەتایبەت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان.
 
ئەمڕۆ لە سلێمانی لە نەخۆشخانەی شۆڕش ئامێرێک بۆ باشترکردنی کوالێتیی چارەسەرییەکانی دەم و ددان بۆ منداڵانی ئۆتیزم دانرا، بەجۆرێک لەمەودوا بە ئاسانی دەتواندرێت رێککاری و دەرکێشان و چاککردنی ددان بۆ منداڵەکان بکرێت، چونکە بەهۆی دۆخەکەیانەوە ناتواندرێت وەکو کەسانی ئاسایی چارەسەرییەکانیان بۆ بکرێت.
 
کۆمەڵەی ئۆتیزم دەڵێت: 2080 منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان مووچەیان نییە {راپۆرتەکە لێرەوە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.