رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی گۆڕانکاری کەسێتی دروستدەکات، ئەمەش لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا دەردەکەوێت.
توێژینەوەکە لە زانکۆی جیۆرجیا لە ئەمریکا لەسەر 169 هاوژین کرا و دەرکەوت، لەسەر ئاستەکانی 'ویژدان، کراوەیی، رازیبوون، دەمارگیری و تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی' گۆڕانکاری لە پێش و دوای پڕۆسەکە هەبووە.
توێژینەوەکە دەریخستووە، خانمان دوای هاوسەرگیری دڵەڕاوکێ و تووڕەبوونیان کەمدەبێتەوە، پیاوانیش زیاتر بە ویژدان دەبن و هەست بە بەرپرسیاریێتی دەکەن.
ڤەستن لاڤنەر، دەروونناسێکی ئەمریکییە و دەڵێت: پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵکردن دوو کارامەیی گرنگن بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هاوسەرگیری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ