لێکۆڵینەوەیەک: خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دوای لەخەوهەڵسان، دەروون باشتردەکات
رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی گۆڤارێکی تەندروستی دەریدەخات، خواردنەوەی ئاو لەدوای لەخەوهەڵسان یارمەتیی کەمبوونەوەی ماندوویەتی و ناڕێکیی دەروونی دەدات.
لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ژینگە و تەندروستی گشتی بڵاوکراوەتەوە و پسپۆڕان دەڵێن، لەکاتی خەوتن زیاتر لە شەش کاژێر جەستە ئاوی دەستناکەوێت، ئەمەش دەشێت وشکبوونەوەی جەستە دروستبکات و کاتێک کەسەکە لەخەوهەڵدەستێت، ئەوا میزاجی نابێت و جەستەی وشکدەبێتەوە.
زۆرجار دوای لەخەوهەڵسان رەنگە هەست بە ماندوویەتی یاخود بێ میزاجی بکەیت، توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە چارەسەرەکەی دەخەنەڕوو و پێشنیازدەکەن، لەدوای لەخەوهەڵسان بڕێکی کەم ئاو بخورێتەوە بۆ نموونە 200 میللیلیتر کە دەکاتە پەرداخێک ئاو.