WHO: لە لوبنان مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە

17-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، تووشبوونی کەسێک بە کۆلێرا پشتڕاستکراوەتەوە و بەهۆی ئاوارەبوونەوە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە زۆر بەرزە.
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تووشبووەکە دانیشتووی یەکێک لە ناوچەکانی باشوورە و پێشووتر کوتانی بۆ نەکراوە، لەگەڵ هاتنی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە ئاوارەبوون بۆ باکوور مەترسیی گوێزرانەوەی نەخۆشییەکە زیاترە. 
 
‌عەبدولناسر ئەبوبەکر، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لوبنان دەڵێت، ''WHO لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی و هاوبەشەکانی دیکە بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی و دابینکردنی ئاوی پاک''. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆلێرا بە ئامانجی کوتانی 350 هەزار کەس لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی جەنگ و توندوتیژی هەڵمەتەکە وەستاوە. 
 
بەپێی WHO, لەدوای پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان 23 هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی چاودێریی تەندروستی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 72 کەس و برینداربوونی 43 کەس لە نێو کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش لە لوبنان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.