پسپۆڕێکی ژینگە: کارگەکانی خشت هۆکارێکی سەرەکیی پیسکردنی هەوای عێراقن

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. عومەر ئەحمەد، مامۆستای زانکۆی کوردستان و پسپۆڕی ژینگە.
د. عومەر ئەحمەد، مامۆستای زانکۆی کوردستان و پسپۆڕی ژینگە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە ئاشکرای دەکات، لە عێراق بەشێکی زۆری یاسا و رێساکانی پاراستنی تەندروستی و ژینگە جێبەجێ ناکرێن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنەکان باشترن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. عومەر ئەحمەد، مامۆستا لە زانکۆی کوردستان و پسپۆڕی ژینگە لە بوولتەنی ئابووری دا بە رووداوی راگەیاند، 80٪ـی کارگەکانی بەغدا کارگەی خشتن کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ پیسبوونی هەوا و ستانداردە زانستییەکانی پاراستنی ژینگە رەچاوناکەن.
 
لەبارەی ئەوەی بۆچی هەمیشە عێراق لە لیستی 10 پیسترین شارەکانی جیهان دێت، د. عومەر ئەحمەد دەڵێت: ''زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و دروستکردنی خانووبەرە وادەکات کارگەی زیاتر دابنرێت کە لەو پارێزگایە زیاتر لە 300 کارگەی دروستکردنی خشت هەن''.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، کارگەکانی خشت بە شەو دەوام دەکەن، ئەمەش ''فرتوفێڵە و بۆ ئەوەیانە کە لەژێر چاودێریدا نەبن''.
 
لەبارەی پیسبوونی ژینگەی بەغدا ئەم راپۆرتە ببینە، هاوکات کاریگەرییەکانی ''پیسبوونی هەوا'' لەسەر جەستە و دەروون بزانە؛
 
 
پسپۆڕێکی بایۆتەکنۆلۆژیی پزیشکی لە زانکۆی سەلاحەدین ئەمەی گوت، ''هەوای هەولێر گەیشتووەتە ئاستێک کە پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، تەنانەت ئێستا ماڵەکانیش پێویستیان بە پاککەرەوەی هەوا هەیە''؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە