لەماوەی پەتای کۆرۆنا نەخۆشییەکانی دەم و پووک زۆرتربوونە

17-10-2021
هونەر رێبوار
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشكانی ددان لە جیهاندا رایدەگەیێنێت، بەهۆی پەتای کۆرۆنا، ئێستا تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم و پووک و کلۆربوونی ددانەکان زیاتربووە.

د. گێرهارد کۆنراد، سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشكانی ددان لە جیهاندا دەڵێت، ساڵێك زیاتر بەسەر پەتای کۆرۆنا تێپەڕیوە، کاریگەریی خراپی بەسەر تەندروستیی و خزمەتگوزارییەکانی دەم و ددان جێهێشتووە.

د. گێرهارد روونیدەکاتەوە، خەڵک لەماوەی کۆرۆنا کەمتر سەردانی پزیشكیان کردووە، کەمتر ددانەکانیان شوشتووە و زۆرتریش خۆراکی ناتەندروستیان خواردووە کە هۆکاربووە بۆ کلۆربوونی ددانەکان.

لەماوەی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادا لە زۆربەی وڵاتان  سەنتەر و بنکەکانی ددان داخران، ئەمەش وایکرد گرفت لە سەردانکردنی پزیشكانی ددان دروستببێت و رێكخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت، خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەم و ددان لەنێو ئەوانەبوون کە زۆرترین زیانیان بەرکەوت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە