توێژینەوەیەک لە چین: خواردنەوەی دوو کووپ قاوە لە رۆژێکدا سوودی تەندروستی دەبێت

17-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی سووچۆو لە چین دەریدەخات، رۆژانە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم.
 
توێژینەوەیەکە ئاماژە بەوەدەکات، خواردنەوەی دوو کوپ قاوە لە رۆژێکدا یاخود نزیکەی 200 میلیگرام کافاین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کێشەکانی زیندەچالاکی بەڕێژەی 41٪ کەمدەکاتەوە. 
 
دکتۆر چاوفو کیێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "خواردنەوەی قاوە یان کافاین وەکو خوویەکی خۆراکی، سوودی تەندروستیی دوور مەودای دەبێت''. 
 
بەگوێرەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، سێ کووپ قاوە لە رۆژێکدا ئاساییە بخورێتەوە، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی تێدا بکرێت، چونکە بە پێچەوانەوە چەندان لێکەوتی خراپ لەسەر تەندروستی و دەروونی کەسەکە دروستدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.