CDC: گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە

رووداو - تەندروستی

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە کە بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام رێژەی تووندییەکەی کەمە.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، گۆڕاوێکی نوێی کۆڤید بە ناوی XEC لە 15 وڵاتی جیاواز بڵاوبووەتەوە بەتایبەت لە ئەمریکا.
 
ئەو گۆڕاوە نوێیە لە هەریەک لە وڵاتانی چین، ئۆکراینا، نەرویج و پۆڵاندیش تۆمارکراوە کە سەرەتا لە هیندستانەوە بڵاوبووەتەوە.
 
نیشانەکانی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڤید بە ناوی XEC؛
 
- لەرز و تا
- کۆکە
- هەناسەتەنگی
- ئازاری ماسوولکەکان
- سکچوون
- نەمانی ئارەزووی خۆراک 
- قەبزی
 
هاوکات CDC پێشنیازی وەرگرتنی دەرمان دەکات لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە؛
 
- هەناسەتەنگیی بەردەوام
- سینگئێشە
- وڕێنەکردن
- خەوزڕان
- وشکبوونەوەی جەستە
- زەردبوونی رەنگی پێست
 
لە کۆتاییدا پێشنیازدەکەن، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا و کۆڤید-19 وەربگیرێن بەتایبەت لە سەرەتای هاتنی وەرزی سەرما.

دەستشۆردن یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە نەخۆشی، بەڵام پێویستیشە بزاندرێت کە چۆن بشۆردرێن.