توێژینەوەیەک: شێوازی ژیانی تەندروست ئاڵۆزییەکانی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

17-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریدەخات، بەکارهێنانی تووتن، خواردنەوەی کحول و خەوی خراپ کێشەکانی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا زیاددەکەن و ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە درێژدەکەنەوە.
 
لەم توێژینەوەدا زیاتر لە 68 هەزار کەس بەشداریان کردووە و دەرکەوتووە، ئەوانەی شێوازی ژیانی تەندروستیان هەیە مەترسیی خەواندنیان لە نەخۆشخانە و کێشەکانی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا کەمترە بەراورد بەوانەی شێوازێکی ژیانی ناتەندروستیان هەیە. 
 
د. جونکین هێکسای، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست گووشاری دەروونی و ترس کەمدەکاتەوە لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان و درێژخایەنەکان''.  
 
رێنماییی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO سەبارەت بە شێوازی ژیانی تەندروست بریتیە لە دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی شەکر و خوێی زیادە، ئەنجامدانی وەرزشی مامناوەند و دوورکەوتنەوە لە كێشانی جگەرە، نێرگەلە و خواردنەوەی کحول. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.