بەرپرسانی تەندروستیی بەڕازیل گەشبینن بە کاریگەرییەکانی ڤاکسین دژی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا

رووداو- دیجیتاڵ

بەرپرسانی تەندروستیی لە بەڕازیل هۆشداریدەدەن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا بەڵام گەشبینن لەوەی بە زیادکردنی هەڵمەتەکانی کوتان دەتوانن بەرەنگاری ئەم شەپۆلە نوێیە ببنەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی حکومەتی بەڕازیل تاوەکو ئێستا نزیکەی ٪68ی دانیشتووانی وڵاتەکە لایەنی کەم یەک قورچکە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەرپرسانی تەندروستی بەڕازیل روونیدەکەنەوە کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەڵام پێیانوایە تاوەکو رێژەی کوتان زیاتربێت چالاکی ڤایرۆسەکەش کەمتردەبێت.

ئێستا لە بەڕازیل هەریەکە لە ڤاکسینەکانی فایزەر، ئاسترازینیکا و کۆرۆناڤاک بەکاردەهێندرێ، پزیشکانی بەڕازیل دەڵێن ئەو ڤاکسینانەی کاریگەریی باشیان هەیە لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا.