زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ: هەوڵدەدەین کێشەی کەمیی دەرمان کەم بکەینەوە

17-05-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ دەڵێت، لەو پارێزگایەدا کێشەی دەرمان هەیە و ئاماژە بەوەش دەکات، "لە هەوڵداین کێشەی کەمیی دەرمان کەم بکەینەوە."
 
محەممەد دەلیرزادە، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ بۆ کاروباری خۆراک و دەرمان ئەمڕۆ  چوارشەممە 17-05-2023 گوتی، "بەهۆی گەمارۆکان، کێشەی ئابووری، کێشەی بازرگانی و کێشە لە دابەشکردنی نەگونجاوی دەرمان لە ئێران، هەمیشە کێشەی ئەنتی بایۆتیک و سیرۆم هەبووە و لە داهاتووشدا دەبێت."
 
حکومەتی ئێران بۆ دابینکردنی دەرمان بە نرخی گونجاو، دۆلار بە نرخی حکومی، واتە هەر دۆلارێک بە 28 هەزار و 500 تمەن بە هاوردەکاران دەدات؛ نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد زیاتر لە 50 هەزار تمەنە.
 
پێشتریش زۆرجار ئەمریکا رایگەیاندووە، گەمارۆکان کەرتی تەندروستی ناگرنەوە و ئێران دەتوانێت دەرمان هاوردە بکات، بەڵام بەرپرسانی ئێران دەڵێن، بەهۆی گەمارۆکانەوە ناتوانن پارە بۆ کڕینی دەرمان بگوازنەوە و ئەمەش وایکردووە نەتوانن دەرمان بکڕن.
 
حکومەتی ئێران بۆئەوەی دەرمان هەرزانتر بە دەستی خەڵک بگات، ئەمساڵ پڕۆژەیەکی بەناوی "دەرمانیار" جێبەجێ کرد، بەڵام لەدوای راگەیاندنی پڕۆژەکەی حکومەتەوە، نرخی 1630 دەرمانی ئێرانی 5% تاوەکو 30% گرانتر بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.